KDC

نوێنەرانی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بەشدارییان لە کردنەوەی ناوەندی کۆمەڵەیەکی کوردی کرد

نوێنەرانی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداریی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی نوێی کۆمەڵەی (ASO)یان لە هێرنێی ئەڵمانیا کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی٨ی٢٠٢٦، هەریەکە لە خاتوو لەیلا دیوبەند ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و مامۆستا نادر دۆغاتی سکرتێری کۆمیتەی گشتیی کۆنفیدراسیون بە نوێنەرایەتیی د. ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی نوێی کۆمەڵەی (ASO)یان لە شاری هێرنێی ئەڵمانیا کرد.

بەو بۆنەیەوە، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پەیامێکی پیرۆزبایی پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی و ئەندامانی کۆمەڵەی ASO کرد و لە پەیامەکەیدا، د. ئیسماعیل کامل، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی کردنەوەی ناوەندە نوێکە، جەختی لەوە کردەوە، کە دامەزراندن و بەهێزکردنی دامەزراوە و کۆمەڵە کوردییەکان لە دیاسپۆرا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی ناسنامە، زمان و کولتووری کوردی، هەروەها نزیککردنەوەی نەوەی نوێ لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و پەیوەندیی نێوان کۆنفیدراسیۆن و دامەزراوە و کۆمەڵە کوردییەکان کردەوە.

___

فەرەنسا: کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوه

Harmn

لە بەردە ڕەش سێ کەس لەکاتی ڕاوە ماسیدانارنجۆکێکیان لە دەست تە قییوە!!!

KDC

کۆمەڵەی G7داوای پۆتین پارەی گازەکەی بەڕۆبل رەتدەکەنەوە

Harmn