KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد کاکەمەمی دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەحمەد کاکەمەمی تێۆکەشەری دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات، لە پرسەنامەکەشدا هاتووە، کە کۆچکردوو لە وڵاتی سوید، پاڵپشتێکی دڵسۆزی ناوەندەکەیان و بووە.

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و كەسایەتی كوردپەروەر و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئەحمەد كاكەمی_مان پێگەییشت، كاك ئەحمەد ئەندام و پاڵپشتێكی دڵسۆزی ناوەندی ڕەوەندی كورد لە سوید بوو و،
هەرگیز لە یاد ناكرێت.

ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كاك ئەحمەد كاكەمەمی دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، داواکارین لە یەزدانی مەزن جێی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.

ناوەندی ڕەوەنی کورد لە دەرەوە
28ی8ی2021

___

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل وەزرشوانێکی خاوەن مەدالیایان وەک بەرپرسی بەشی وەرزشی ناوەندەکە دەستنیشانکرد

Harmn

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری کۆنفرانسێکی گرنگی کرد

Harmn

کەنەدا: فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دامەزرا

Harmn