جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و شاندێکی یاوەری، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی «ژن، ڕەنگی ژیانە» کرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی زۆزان و ژمارەیەک ڕێکخراوی دیکە لە شاری هێرنی ئەڵمانیا ڕێک خرابوو.

لەو فێستیڤاڵەدا، هەریەکە لە شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، شەرمین بۆزئەرسەلان بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخستن، نوژین مەسۆ بەرپرسی ئۆفیسی زمان، بەشدارییان کرد.

شەرمین بۆزئارسلان، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر گرنگی و بەشداریی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان کردەوە.

هەروەها هیوای خواست، کە ژنانی کوردستان بتوانن بە ناسنامە و زمانی خۆیان لە ژیانێکی پڕ لە ئازادی و ئارامیدا بژین.


