KDC

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە زەلیمخان موتسۆێڤ دەکات

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی زەلیمخان موتسۆێڤ کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ ئەنجوومەنی دوومای ڕووسیا و سەرکەوتنەکەی بە هەنگاوێکی پیرۆز، گرنگ و مایەی شانازی بۆ تەواوی گەلی کوردستان وەسف کرد.

لە پەیامەکەی ڕێزدار شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانیدا هاتووە، ئەم سەرکەوتنە لە پێش هەمووانەوە مایەی دڵخۆشیی سەرۆک بارزانی و سەرجەم گەلی کوردستانە، هەروەها وەک سەرکەوتنی تەواوی نەتەوەی کورد و بەتایبەتی کوردانی دەرەوەی وڵات هەژمار دەکرێت.

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی هیوا دەخوازێت موتسۆێڤ لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتێکی شایستە و دڵسۆزانە، هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامادەبوونی لە پەرلەماندا وەک نوێنەری گەلی کورد، دەرخەری سیمای هاوچەرخ و دیموکراسییانەی گەلی کوردە بۆ نەتەوەکانی تر، کە ئەوەش لە پاڵ ئەوەی بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، مایەی سەربەرزییەکی مەزنیشە.

لە پەیامەکەدا دووپات کراوەتەوە کە دیاسپۆرای کوردستانی وەک پشتیوان و هاوکارێکی هەمیشەیی دەمێنێتەوە و دەرگای بۆ هەر هەماهەنگییەک کراوەیە لەپێناو بەدیهێنانی سەرکەوتنی زیاتردا.

زەلیمخان موتسۆێڤ، سیاسەتمەدار و کەسایەتییەکی دیاری کوردی ئێزدییە لە فیدراسیۆنی ڕووسیا، خاوەنی پێگەیەکی بەرچاوی ئابووری و سیاسییە و بۆ چەندین خول لەسەریەک توانیویەتی متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی دوومای دەوڵەتی ڕووسیا، ئامادەیی بەردەوامی لە کایەی یاسادانانی فیدراسیۆنی ڕووسیادا پێگەیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەی کوردی لەو وڵاتە مسۆگەر دەکات.

دەقی پەیامەکە

بەڕێز: زەلیمخان موتسۆێڤ

پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێ دەکەم

بە ناوی خۆم و ڕەوەندی کوردستانییەوە، بە گەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەین، سەرکەوتنتان و هەڵبژاردنتان بۆ ئەنجوومەنی دووما، هەنگاوێکی زۆر پیرۆز، گرنگ و جێگەی شانازییە، بێگومان سەرکەوتنی ئێوە لە پێش هەمووانەوە دڵی سەرۆک بارزانی و تەواوی گەلی کوردستانی خۆش کرد، ئەم سەرکەوتنە، وەک سەرکەوتنی تەواوی گەلەکەمان و بەتایبەتی کوردانی دەرەوەی وڵاتە.

ئێمە هیوادارین لە ئەرک و کاری نوێتاندا زۆر سەرکەوتوو و سەرفراز بن و بتوانن خزمەتێکی باش، بەنرخ و دڵسۆزانە پێشکەشی کۆمەڵگە و ناوچەکەتان بکەن.

ئێوە ئەمڕۆ وەک نوێنەرانی گەلی کورد لەو پەرلەمانەدا ئامادەییتان هەیە، بۆیە سیمای هاوچەرخ و دیموکراسییانەی گەلەکەمان نیشانی گەلانی دیکە دەدەن، ئەمە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و لە هەمان کاتدا جێگەی سەربەرزییە.

ئێمە وەک دیاسپۆرای کوردستانی، پشتیوان و هاوکاری ئێوەین، دەرگامان هەمیشە بۆتان کراوەیە بۆ هەر پاڵپشتی و هاوکارییەک تا لە کارەکەتاندا سەرکەوتووتر بن.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

لەگەڵ ڕێز و سڵاوی گەرمدا،

براتان
شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی

22.09.2026

___

دوو مێردمنداڵی خۆكوژ دەستگیر دەکرێن 

KDC

لەسەر راوەستانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی روونکردنەوە دەدرێت

Harmn

شاری بۆن بووە ناوەندی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کوردانی دیاسپۆرا

Harmn