KDC

وەزارەتی پەروەردە و کۆنفیدراسیۆن خولی پێنجەمی فێربوونی زمانی کوردی بۆ فێرخوازانی دیاسپۆرا رادەگەیەنن

بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دەستپێکردنی پێنجەمین کۆرسی بێبەرامبەری فێربوونی زمانی کوردیی بۆ فێرخوازانی کورد لە تاراوگە ڕاگەیاند.

بڕیارە ئەم خولە فێرکارییە لە بەرواری 2026/10/1 بە شێوازی ئۆنلاین دەست پێبکات، بە جۆرێک هەفتانە تەنیا یەک رۆژ، لە رۆژانی یەکشەممەدا وانەکان پێشکەش بکرێن، پرۆسەی وانەوتنەوە لەلایەن دەستەیەکی لێهاتوو لە مامۆستایانی کارامەی وەزارەتی پەروەردەوە بەڕێوەدەچێت کە خاوەنی دەیان ساڵ ئەزموونی پەروەردەیین.

بەپێی بەرنامەی داڕێژراو، وانەکان بە هەرسێ شێوەزاری سۆرانی، بادینی و کرمانجی دەوترێنەوە، تاوەکو سەرجەم فێرخوازان بەپێی خواستی خۆیان سوودمەند بن، هەروەها بەشداریکردن لە خولەکە بەتەواوی بێبەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەک لە فێرخوازان وەرناگیرێت، لە کۆتایی کۆرسەکەشدا بڕوانامەی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەشداربووان دەبەخشرێت.

ڕێکخەرانی پڕۆژەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە زمانی کوردی ناسنامەی شوناس و کوردبوونە، بۆیە فێربوونی زمانی دایک بە مافێکی سەرەکیی نەوە نوێیەکان لە دیاسپۆرا دەزانن.
ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندە نیشتمانییەکان دێت بۆ پاراستنی پێگەی زمانی کوردی لەنێو کۆمەڵگەی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات و بەستنەوەی نەوەکانی تاراوگە بە کلتوور و زمانی نیشتمانەکەیان، پڕۆژەکە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کراوە، بە شێوەیەک لە خولی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی 3000 فێرخواز لە تەمەن و چین و توێژە جیاوازەکان لە سەرانسەری وڵاتانی جیهانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.

هاونیشتمانییان لە هەر وڵات و شارێکی جیهان بن دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناوی خۆیان یان منداڵەکانیان تۆمار بکەن:https://kurdistanidc.org/ziman/

___

بزوتنەوەی تالیبان جەژنی نەورۆز بەفەرمی ناناسێت،بەڵام ڕێگری لە ئاهەنگگێڕان ناکات

Harmn

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسی چی لە باردۆخی کۆچبەر و پەنابەران دەگۆڕێت!؟

Harmn

وێبینارێک بۆ ئەندامێکی پارتی لیبڕاڵی سویدی ساز دەکرێت

Harmn