KDC

لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەیەندرایە پەرلەمانی فینلاند

لە 9یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستاندا، شاندێکی هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و لیژنەی ناوچەی فینلاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی پەرلەمانی فینلاندیان کرد و داواکاری و پەیامی فەرمیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیان ڕادەستی سەرۆکی دەستەی دۆستایەتیی گەلی کوردستان لەو پەرلەمانە کرد.

ڕۆژی 25ی 9ی 2026، لە پایتەختی فینلاند، شاندە هاوبەشەکە لە باڵەخانەی پەرلەمان لەلایەن لاورا مێریلۆتۆ، پەرلەمانتاری پارتی چەپ و سەرۆکی دەستەی دۆستایەتیی فینلاند و گەلی کوردستان لە پەرلەمانی فینلاند پێشوازییان لێ کرا و یاداشتی فەرمیی کۆنفیدراسیۆنەکەیان ڕادەست کرد.

لە میانی دیدارەکەدا، شاندەکە بە وردی تیشکیان خستە سەر ئازار، خەبات و قوربانیدانی مێژوویی خەڵکی کوردستان و داوایان لە پەرلەمانتارانی فینلاند کرد ببنە دەنگی ئاشتیخوازانەی نەتەوەی کورد و پاڵپشتی لە ئەنجامی ڕیفراندۆمە مێژووییەکەی باشووری کوردستان بکەن، کە تێیدا گەلی کورد بە شێوازێکی تەواو دیموکراسی و مەدەنییانە بە جیهانی ڕاگەیاند دەیەوێت ئازاد بێت و سەربەخۆ بژی.

هاوکات شاندەکە لە یادی ئەم دەستکەوتە نیشتمانییەدا، ڕۆڵی سەرکردایەتی و مێژوویی سەرۆک مەسعود بارزانییان لە سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆمدا بەرز نرخاند، هاوکات پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مەزنەیان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد و جەختیان لە بەردەوامیی خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکەیان کردەوە.

لە 25ی ئەیلولی 2017دا، بە سەرپەرشتی و ڕابەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوە چوو، کە تێیدا زیاتر لە 92 لەسەدی دەنگدەران دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا، ساڵانە لەم ڕێکەوتەدا، ڕەوەندی کوردستانی لە سەرانسەری ئەوروپا و بەتایبەت لە وڵاتانی سکاندیناڤیا، لە ڕێگەی دەستە و ناوەندە دیپلۆماسی و پەرلەمانییەکانەوە کار بۆ بە زیندوو ڕاگرتنی ئەو ئیرادە گەلییە و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەکەن.

___

فینسیۆس گەوهەرێک بۆ داهاتوو

Harmn

ئاگاداری بۆ دایک و باوکانی دیاسپۆرا منداڵەکانتان بۆ کۆرسی سێیەمی فێرکردن و نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

فڕۆکەخانەی خەرتووم دەکرێتەوە

KDC