KDC

چاوپێكەوتنی نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی سۆماڵیلاند

بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ سەرۆکی سۆماڵیلاند و شاندە باڵاکەی کۆبوونەوە و تێیدا سڵاوی گەرمیی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کرد.

مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، دیدارێکی لەگەڵ عەبدولڕەحمان محەمەد عەبدوڵڵاهی «عیرۆ» سەرۆکی سۆماڵیلاند، لە واشنگتن ئەنجام دا، کە تێیدا داوای کرد سڵاوی گەرمی بگەیەنرێت بە سەرۆک بارزانی.

 لە چوارچێوەی دیدارەکەدا، رەحیم رەشیدی لەگەڵ یاسین حاجی مەحمود هیر «فەراتوون»، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران؛ عەبدولڕەحمان تاهیر ئادەن «بەکاڵ»، وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتی؛ محەمەد یوسف عەلی ئەحمەد وەزیری بەرگری؛ عوسمان ئیبراهیم نوور «ئەفگاب» وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی ڕێگاوبان؛ خەدەر حوسێن عەبدی وەزیری کاروباری سەرۆکایەتی؛ عەبدولقادر عەیدلە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی؛ عەبدولحەلیم ئیبراهیم ڕیجاڵ جێگری سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانی؛ هەروەها ژمارەیەک لە وەزیران و ڕاوێژکارانی سەرۆک، گفتوگۆی کرد.

لە گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر مافی نەتەوە ستەملێکراوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی، هەروەها هاوپشتی و پشتیوانیی یەکتر لەم خەباتەدا کرایەوە.

لە دیدارەكەدا گرنگیی ستراتیژیی سۆماڵیلاند بەهۆی نزیکییەکەی لە گەرووی باب‌ئەلمەندەب، وەک یەکێک لە ڕێڕەوە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکانی بازرگانی و گواستنەوەی وزە، خرایە بەر باس. ئاماژە بەوە کرا، کە ئەو پێگە جوگرافییە دەتوانێت لە داهاتوودا ڕۆڵ و گرنگیی سۆماڵیلاند لە هاوکێشە جیۆپۆلەتیکییەکانی جیهاندا زیاتر بکات. هەروەها هێرشەکانی حوسییەکان، بەتایبەتی بۆ سەر عەرەبستانی سعودی هەڵسەنگێنران و لەگەڵ مەحکوومکردنیان، وەک هەنگاوێک لە ڕاستای لاوازکردنی بازرگانیی نێودەوڵەتی لێك درایەوە.

 دوو لایەن لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا پێداگرییان کردەوە.

___

خۆپیشاندانەکان دژ بە داگیرکاری ڕووسیا لەسەر تاسەری جیهان فراوان دەبن

Harmn

نەورۆزا و سەرهەڵدانا دیرۆکی یا کوردان لـ باژارێ کۆڵنێ- ئەلمانیا.

Harmn

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی نەمسا دەکات

Harmn