KDC

هاوخەمیی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن بۆ خانەوادەی رۆژنامەنووس فەرهاد محەممەد

بەڕێز سۆران حەسەن لە راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کاک فەرهاد محەممەد
بەڕێزان دەستەی نووسەران و ستافی گۆڤاری گوڵان
سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی کوردستان

کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی بەئەزموون، فەرهاد محەممەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان، هەموومانی لە ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تووشی خەمێکی قووڵ کرد.

کاک فەرهاد لە ڕیزی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بوو کە بڕوایان بە قورسایی وشە و بەهای بەدواداچوونی قووڵ هەبوو، لە سەردەمێکدا کە زۆرجار هەواڵی خێرا جێگەی تێڕامان دەگرێتەوە، ئەو بە ماندووبوون و پشوودرێژییەوە لاپەڕەکانی گوڵانی کردبووە مینبەرێک بۆ خوێندنەوەی ورد و گفتوگۆی نیشتمانی، کارەکانی تەنیا بۆ خوێنەری ناوخۆ نەبوون، بەڵکوو لە تاراوگەشدا سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بوون بۆ هەموو ئەوانەی لە دوورەوە دڵیان لای هەواڵ و فەرهەنگی نیشتمانە.

لە ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، بەوپەڕی ڕێز و هاوخەمییەوە لە تەنیشت ئێوەی بەڕێز و سەرجەم دۆستانی کاک فەرهاد وەستاوین، ماڵئاوایی لەم قەڵەمە ماندوونەناسە دەکەین و دڵنیاین بەرهەم و سەنگ و میراتە ڕۆژنامەوانییەکەی لە یادەوەریی میدیای کوردیدا بە زیندوویی دەمێننەوە.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، دڵنەوایی و ئارامی بۆ ئێوە و سەرجەم هاوڕێ و ئازیزانی دەخوازین.

ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
13ـی تشرینی دووەمی 2026

___

کۆبوونەوەی دەستەی بەرێوەبەری {ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە- فینلاند}بەرێوە چوو

KDC

یاریەکانی ئەمڕۆ

Harmn

حەمەتاڵ شۆڕشگێری بانە ،غەدرلێکراوی مێژوو

Harmn