KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی فواد یاسین دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی فواد یاسین دەکا، کە بناغەدانەر و سەرۆکی پێشووی رێکخراوی کوردستان سۆلیدارێتی بووە، لە دەستدانیشی بە گەورەترین خەسارەت بۆ گەلی کورد بە گشتی و کوردانی سوید بە تایبەتی ناودەبات.

دەقی پرسەنامەکە:

بە ناوی ڕەوەنی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی فواد یاسین، بناغەدانەر و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی سویدی “کوردستان سۆلیدارێتی” دەکەین، زۆر بە داخەوەین بۆ کۆچی ئەم گەورە پیاوەی، کە بە دڵ و بە گیان کاری بۆ نەتەوە و هاونیشتمانانی بێدەرەتان و، لێقەوماوانی کورد دەکرد، لە دەستچوونی ئەم مرۆڤە هێژایە، خەسارێکی گەورەیە بۆ کورد بە گشتی و، کوردەکانی نیشتەجێی سوید بە تایبەتی.
داواکارین لە یەزدانی مەزن جێی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
9ی9ی2021

___

سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی پارتی کریستیانی بەلجیکی کۆبونەوە

nusar1

سویسرا: ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1

کەنەدا: شفا بارزانی سەردانی ماڵی کوردی لە تۆرۆنتۆ کرد

KDC