KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی فواد یاسین دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی فواد یاسین دەکا، کە بناغەدانەر و سەرۆکی پێشووی رێکخراوی کوردستان سۆلیدارێتی بووە، لە دەستدانیشی بە گەورەترین خەسارەت بۆ گەلی کورد بە گشتی و کوردانی سوید بە تایبەتی ناودەبات.

دەقی پرسەنامەکە:

بە ناوی ڕەوەنی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی فواد یاسین، بناغەدانەر و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی سویدی “کوردستان سۆلیدارێتی” دەکەین، زۆر بە داخەوەین بۆ کۆچی ئەم گەورە پیاوەی، کە بە دڵ و بە گیان کاری بۆ نەتەوە و هاونیشتمانانی بێدەرەتان و، لێقەوماوانی کورد دەکرد، لە دەستچوونی ئەم مرۆڤە هێژایە، خەسارێکی گەورەیە بۆ کورد بە گشتی و، کوردەکانی نیشتەجێی سوید بە تایبەتی.
داواکارین لە یەزدانی مەزن جێی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
9ی9ی2021

___

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی بۆ دکتۆر کامەران حەسەن ڕێکخست

Harmn

هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نێدەرلەند کۆڕێکیان سازکرد

Harmn

شفا بارزانی: زیاتر لە 40 هەزار کورد لە شاری بۆن یەکڕیزیی نەتەوەییان نیشانی جیهان دا

Harmn