KDC

لەسەر تیرۆکردنی شەرەفکەندی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی یادی تیرۆرکردنی دکتۆر سادق شەرەفکەندی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و، ئاماژە بەوە دەدەن، کە تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی وەک شەرەفکەندی کارێکی ترسنۆکانەی دەوڵەتی ئێران بووە و دوورە لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و سیاسی.

ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە، کە گەلی کوردستان ڕۆڵەیەکی ئازا و زانا و کاریزمای وەک دکتۆر سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە دەستدا و، تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

شەهید شەرەفکەندی لە رێککەوتی 17.9.1992 لە وڵاتی ئەڵمانیا لەلایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی تیرۆر دەکرێت، وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، ئیدانەی ئەم کارە نامرۆڤانە دەکەین و بە دووری دەزانین لە هەموو بەهاکانی ئەخڵاقی و سیاسی و نێودەوڵەتی و، بە کارێکی ترسنۆکی دەزانین، بە پێویستی دەزانین ئاماژە بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بکەین، ئێمە ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین و کۆماری ئیسلامی دەبێت باش لەوە تێبگات، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوێنەرایەتی گەلی کوردستان دەکەن و، گەلی کوردستانیش نە بە فڕۆکە و بۆمبارانکردن و هێرشی ڕاکێت و درۆن ناترسێت و لە نێو ناچێت، باشترین بژاردە بۆ کۆماری ئیسلامی ئەوەیە، واز لە داگیرکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێنێت و ڕادەستی گەلی کوردستانی بکات.

هەر وەک مێژوو دەیسەلمێنێت گەلی کوردستان و شۆڕشگێڕی کورد لە خەبات و تێکۆشان، نەسل لە دوای نەسل بەردەوام دەبێت، هەتا سەرکەوتن و ئازادکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان، ئەو ڕژێمانەی لە ڕابردوو بوونە، هەموو ڕێککارێکی دژی مرۆڤانەیان بەرانبەر گەلی کوردستان تاقیکردەوە و، لە کۆتاییدا خۆیان لە نێوچوون، ڕۆژێک دێت خاکی پیرۆزی کوردستان دەگەڕێتەوە سەر خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی و گەلی کوردستان مافی چارەنووسی خۆی دیاری دەکات.

لێرەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهید شەرەفکەندی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە
17ی9ی2021

___

بۆچوونی گولبەن ئازاد قەرەداغی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ بەشی ئافرەتان سازدا

nusar1

پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی

KDC