KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا

بە بۆنەی ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج، ناوەندەکە مەراسیمێکی تایبەتیان ئەنجامدا و یادەکەشیان بەر و پیرۆز راگرت.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 25.09.2021 بۆ یادی ڕیفرادۆم و ھاوکات دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج و، لە شاری ئۆسلۆ، مەراسیمێک بۆ کوردانی ئەو شارە رێکخرا و یادەکەش بەرز و پیرۆز ڕاگیرا، کە تێیدا نوێنەرانی زۆربەی حیزب و ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەو وڵاتەش تێیدا بەشدار بوون.

لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا، کۆمەڵێک بابەت و گوتار لەلایەن کەسایەتییەکانی کورد و نوێنەری حیزبەکانی کوردستان پێشکەش کران، لە بەشێکی ئەو گوتارانەدا، نوێنەری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیگەرانی خۆیان لەسەر پاڵپشتینەکردنی حیزب و ڕێکخراوەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستانیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئیدانە نەکردنی تۆپبارانی بنکەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، دەربڕی.

لە کۆتایی ڕیوڕەسمەکەدا، ئەندامانی بەڕێوەبەریی ناوەندی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە، دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و دکتۆر نورەدین خۆشناو، وەک سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج، گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

___

کۆمەڵەو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی دەرەوەی کوردستان بانگەوازی پاڵپشتی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێک لەسەر سۆشیالمیدیا ڕێکخست

nusar1

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی تورۆنتۆ هەڵبژێردرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW