KDC

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پرسەی بۆ عەلی قازی دانا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، (ئوتریش)، پرسەیان بۆ عەلی قازی، (کوڕی رەش)، تاقانەکەی پێشەوای نەمر قازی محەمەد دانا و، پەیامی بنەماڵەی کۆچکردووش پێشکەش بە ئامادەبوانی پرسەکە کرا.

ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا و، ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆن، رایگەیاند، ئەوان وەک هەستێکی نەتەوەیی بۆ ئارامی رۆحی شەهید قازی محەمەد، سەرۆک کۆماری کوردستان، هەستاون بە دانانی پرسە بۆ عەلی قازی، کە لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، کە پرسەکە بە بەشداری کوردانی تاراوگە و

دۆست و لایەن و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان بەڕێوەچووە و، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لەڕێگای ئەندام و نوێنەرەکانیانەوە، وەک ئەرکی سەرشانی خۆیان، بەشداری پرسەکە بوون و، تاجەگوڵینەی ڕێزیان بەخشیە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و، بەناوی تەواوی ڕەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە بنەماڵەی خوالێخۆش بوو و، دووپاتیان کردەوە، کە ناوەند وەک ماڵێکە بۆ کوردانی تاراوگە و ئامادەیی ھەموو ھاوکاریەکە، هاوکات خوالێخۆشبوو، کەسایەتییەکی دیار و نیشتمانپەروەر و دیاری پێشەوا بوو بۆ گەلی کورد . جێی باسە، پەیامی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

دەقی پەیامەکەیە: میوانانی هێژا و بەشداربوو لە کۆڕی ماتەمینی کۆچکردوو کاک عەلی قازی (کوڕی رەش) دوای رێز و پێزانین و ئەمەکناسی سەبارەت بە هاتنتان بۆ ئەم کۆڕە، لە رێگەی دوورەوە، ئاواتی تەمەن درێژی و تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازین و، هیوادارین بتوانین لە کۆڕی شادی ئێوەدا قەرەبووی ماندوبوونتان بکەینەوە. رێز و سوپاسی دووبارە لەلایەن بنەماڵەی قازی

___

ئەڵمانیا بودجەی خەرجی وەزارەتی بەرگری بە بڕی 55ملیار دۆلار پێشنیارکردووە

nusar1

هۆکارەکانی نەبوونی ئۆپۆزسیۆن لە عێراقد

KDC

هەواڵگری ئەمەریكا نەیتوانی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستنیشان بكات

KDC