KDC

کۆبوونەوەی دەستەی بەرێوەبەری {ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە- فینلاند}بەرێوە چوو

ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە- فینلاند : دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی رەوەندی کورد لە فینلاند یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی دوای هەڵبژاردنی دەستەی نوێ بەڕێوە برد.
ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٦ نوڤامبری ٢٠٢١ی زایینی، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە- فینلاند کۆبوونەوەی خۆی بە شێوەی ئانڵاین بەرێوە برد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ڕێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان بەرپرسی ناوەندی رەوندی کوردی لە فینلاند چەند وتەیەکی سەبارەت بە کار و ئەرکە پێسپێردراوەکان بەتایبەتی هێنایە بەرباس و پشتیوانی خۆیانی بۆ رەوەندی کوردی بە بێ جیاوازی دەربڕی و سپاسی تێکۆشانی ماندوونەناسانەی کردن.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کار و چالاکی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە- فینلاند هاتە بەر باس و هەروەها بەشداربووانی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری چالاکانە باسیان لە سەر ڕێکارگەلێک بۆ کەم کردنەوەی گیر و گرفتەکانی بەردەم بەرەو پێش چوونی رێکخراو کرد و ئامادەییان بۆ کار و چالاکی بەربڵاو و گشتگیر نیشاندا.
لە بڕگەی دواتری کۆبوونەوەکەدا دابەشکاری بۆ کار و چالاکی و رێزگرتن لە رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا و بەشداران بە گەرمگوڕی ئامادەییان بۆ هەر ئەرک و بەرپرسیارەتیەک لەو پێوەندییەدا نیشاندا.
لە کۆتاییدا دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە- فینلاند وێڕای دەستخۆشی لەو هاوڕێیانە لە بەرەوپێش بردنی کار و چالاکییەکانیاندا، هیوای سەرکەوتنی بۆ رەوەندی کورد لە فینلاند بە ئاوات خواست.
بەشی راگەیاندنی ناوەندی رەوەندی کورد لە
دەرەوەـ فینلاند.

٦ی نۆڤامبری ٢٠٢١ی زایینی
نووسینی ڕاپۆرت: کەماڵ ئافەرین

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چوارەم کۆڕبەندی ئینتیمایی نیشتمانی ساز دەکات

nusar1

ناوەندی سوید کۆنفرانسێکی لەسەر پەیماننامەی لۆزان ساز دا

nusar1

ناوەندی سوید بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان پانێڵێک ساز دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW