KDC

سوید:سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆریادی شەهیدکردنی دکتۆر قاسملۆ دەکات

شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆڕیادی شەهیدکردنی دکتۆر قامسلو دەکەن

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری بەشداری کۆڕیادی شەهیدکردنی دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆیان کرد، کە لەلایەن کۆمیتەی گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە رێکخرابوو.

ئەمڕۆ رێککەوتی 9ی7ی2022 ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، بەشدارییان لە کۆڕیادی شەهیدکردنی دکتۆر عەبدولڕەحمان قامسلو و عەبدوڵا قادری ئازەر کرد، کە لەلایەن کۆمیتەی گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رێکخرابوو.

جێی باسە، کۆڕیادەکەش بۆ هەریەکە لە ئیبراهیم لاجانی و کاوە ئاهەنگەری رێکخرابوو و باسیان لە مێژووی پڕ سەروەری و خەباتی شەهیدان کرد، کە لە پێناو گەلی کوردی کوردستانی رۆژهەڵات گیانیان بەخت کرد.

___

تەرمی هاوڕێکەی لە دارستانێکی باکووری سوید فڕێدا و پەیامێکی سەرەخۆشی بە جێهێشت

KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوێک خوێندنگایەکی کوردی دەکەنەوە

Harmn

فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە هۆڵەندا و دامەزراوەی سازلێرت برەو بە هاوکارییەکانیان دەدەن

Karzan