KDC

ئەو کەسانە کێن تووشی کۆڕۆنا نابن؟

لە نوێترین توێژینەوەکان لەسەر نەخۆشیی covid19، بەم دواییانە پزیشکان و زانایانی ئەمریکی بە ئەنجامێکی تازە گەیشتن، لەمەڕ ئەم نەخۆشییە، ئەوان دوای توێژینەوەکانیان بۆیان دەرکەوت، ئەو کەسانەی بە تامی تاڵی خۆراکەکان هەستیار نین و تامی تاڵیان پێ خۆشە، له تووشبوون بە نەخۆشیی کۆڕۆنا پارێزراون، یاخود بە سووکی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.

پزیشکان و زانایان لەسەر ئەم بابەتە تازەیە روونکردنەوەی زیاتر دەدەن، گوایە لە سەر پرزی زمان (ئەو پرزانەی سەر زمان، کە تامی پێ دەچێژرێ)، T2R38 هەیە و کاتێک دەوروژێت و چالاک دەبێت، مادەیەک دروست دەکات بە ناوی (ئوکسید نیتریک)، ئەم مادەیە کاریگەریی هەیە لەسەر لەناوبردنی ڤایرۆس، یاخود پێشگرتن لە زیادبوونی ڤایرۆسەکان، بەتایبەت لە سییەکان.

___

شەوی ڕابردوو 10کۆڵبەری کورد بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران بریندارکران

Harmn

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کورد بەڕێوەچوو

KDC

کۆبوونەوەیەک بۆ دامەزراندنی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە رووسیا و وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەنجام درا 

KDC