KDC

بەناوبانگترین سەرتاشی کوردی نیشتەجێی بەریتانیا بۆ KDC دەدوێت

 

لە ئیڤێنتی British hair awards، کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2026/6/21 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ساز کرا،چەندان سەرتاشی بەریتانیا ئامادەی بوون، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاوی کوردیش وەک باشترین سەرتاش خەڵاتیان پێشکەش کرا.

 

عومەر کەرکووکی، کە کوردێکی سەرتاشی نیشتەجێی بەریتانیایە، بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی راگەیاند، دووەم ساڵە وەها ئیڤێنتێک لە بەریتانیا ساز دەکرێت، بەڵام ئەو یەکەم جارە بەشدار بێت، ئەوەش لەسەر بانگهێشتی لیژنەی ئامادەکاریی ئیڤێنتەکە بووە وەک کۆنترین و باشترین و بەناوبانگترین سەرتاشی بەریتانیا.

 

ناوبراو لە ساڵی دووهەزارەوە لە بەریتانیا نیشتەجێیە و سەرەتا دەستی بە خوێندنی زمان کردووە، پاشان کۆلێژی سەرتاشی پیاوان و ئافرەتانی خوێندووە، وەک خۆی وتی: لە کوردستانیش سەرتاش بووم و سی ساڵ زیاترە خەریکی پیشەی سەرتاشیم، لە کوردستانیش زۆربەی بەرپرسان و هونەرمەندەکان بۆ سەرتاشین دەهاتنە لام، ئێستاش لە شاری بێرمینگهام کۆنترین کوردم سەرتاشخانەی پیاوان و ئافرەتانم پێکەوە کردبێتەوە و تەنانەت پاڵەوانی جیهانیی ئەمیر خان لای من سەری چاک ئەکا.

 

عومەر کەرکووکی، باسی لەوەش کرد، کە ئەو هەمیشە ئەو گەنجە کوردانەی گرتووەتە خۆی، کە تازە چوونەتە ئەو وڵاتە و ئیشیان نەبووە، «چەندان گەنجی کوردم هێناوەتە لای خۆم، کە زانیومە بێ ئیشن، فێری سەرتاشیم کردوون، ئێستا هەندێکیشیان باشترین سەرتاشیان لێ دەرچووە، ئەو کارەشم وەک کوردێک کردووە، لەپێناو ئەوەی کوردێک لەتاو بێ ئیشییا تووشی هەڵە نەبێت، بۆیە دەسگیرۆییانم کردووەن».

 

ناوبراو روونیشی دەکاتەوە، کە ئیڤێنتی British hair awards، ئەوە نییە هەموو سەرتاشێک بتوانێت بەشدار بێت، بەڵکوو لیژنەیەکی تایبەت هەیە و خۆیان سەرتاشی بەناوبانگ بانگهێشت دەکەن، ئەوەشی بەشدار بێت، دەبێ خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتەکە بێت.

 

عومەر کەرکووکی، ئەم بەڵگەنامانەی لە بەریتانیا بە دەست هێناوە

Level 1-2 NVQ

Barbering course

Ear pierci

ng Diploma

 

 

 

___

کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

Harmn

لە سێناتی فەرەنسا پێشوازی لە بەڕێز شفا بارزانی کرا

Harmn

ناوەندی برۆکسل سەبارەت بە چەند پرسێکی تایبەت کۆبونەوە

Harmn