KDC

ئۆکرانیا: دیلە رووسییەکان رادەستی دایکانیان دەکەنەوە 

ئۆکرانیا: دیلە رووسییەکان رادەستی دایکانیان دەکەنەوە

بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی بەرگری ئوکرانیا، سەربازە دەستگیرکراوەکانی ڕووسیا ڕادەستی دایکەکانیان دەکرێن، ئەوەش ئەگەر بێن لە ئۆکرانیا وەریانبگرنەوە.

ئۆکرانیا بڕیاریدا، هەر سەربازێکی رووسی کە وەک دیل گیراون، ئەوا وڵاتەکەیان ئامادەن کە ڕادەستی دایکەکانیانیان بکەنەوە، ئەوەش دەبێت دایکەکانیان بڕۆنە کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەیان، تا لەوێ کوڕە دیلەکانیان وەربگرنەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیادا هاتووە، کە ئەوان پێچەوانەی کارە فاشیستەکانی (سەرۆکی ڕووسیا) ڤلادیمیر پوتنەوە، شەڕ ناکەنە سەر دایکان و منداڵە زیندانیکراوەکانیان.

ئۆکرانیا دەڵێت، دەیان سەربازی ڕووسییان دەستگیرکردووە، سەربازە بەدیل گیراوەکانیش ڤیدیۆیان لە سەر درووست کراوە و بڵاو بۆتەوە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی نێوخۆی ئوکرانیا کەناڵێکی تێلێگرامی دروستکردووە کە ئامانج لێی هاوبەشکردنی زانیارییە دەربارەی گیراوانی دیلکراوی شەڕ

بە گوتەی گاردیان، هەندێک لە ڕووسییەکان تەنیا لە ڕێگەی کەناڵەکەوە زانیویانە کە خۆشەویستەکانیان نێردراون بۆ شەڕی ئۆکرانیا.

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هیچ جیاوازیەکی مەترسیدارتر لەشێوەکانی ئۆمیکرۆن دا نیە

Harmn

بەغداو ڕوسیاو کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان

KDC

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەنتەری (مەداکتۆ)دەکەن

Harmn