KDC

ئێران هاووڵاتییه‌كی كوردی له‌ سێداره‌دا

 حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە کە لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان ئەو سزایە بە سەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 30 – 6 – 2021 ، سزای سێدارەی “محەمەد تاهیر سولەیمانی” تەمەن 65 ساڵ و خەڵکی گوندی “دزەی مەرگەوەر” لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد تاهیر پێشتر لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر (هەڵگرتنی 10 کیلۆ مۆڕفین) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ماوەی چوار ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیرابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای  ساڵی 2021ه‌وه‌ تا ئێستاكه‌ ، سزای سێدارەی 8 هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

___

بەرەی پۆلیساریۆ :هەڵوێستی ئیسپانیا بەرامبەر بەبیابانی خۆرئاوا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

Harmn

یەکێتی ئەوروپا دوبارە سیاسەتی دابەشبوون لە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ڕوسیا

Harmn

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ناساندنی پەرتوکێکی کرد

Harmn