KDC

هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی کابووڵ، ئەڵمانیا و ئەمەریکا وەڵام دەدەنەوە

کۆمەڵێ چەكداری نەناسراو هێرشیانكردە سەر فڕۆكەخانەی كابووڵی ئەفغانستان، بەهۆیەوە شەڕێكی قورس لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان و ئەو چەكدارانەدا سەریهەڵدا، هاوکات هەریەکە لە هێەکانی ئەڵمانیا و ئەمەریکایش رووبەڕووی ئەو کۆمەڵە بوونەوە.

سوپای ئەڵمانیا لە توێتەر، ئاشكرایكرد، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆمەڵێ چەکداری نەناسراو هێرشیانکردووەتە سەر فڕۆکەخانەی کابووڵ و شەڕ درووست بووە، کە بە چەكی قورس لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان و هێرشبەرەكاندا لە دەروازەی باكووری فڕۆكەخانەکە روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە یەكێ لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان كوژراوە و، 3ی دیكەش بریندار بوون، هەر لە شەڕەكەشدا، هێزە ئەڵمانیا و ئەمەریكا بەشدارییان كردووە، بەڵام هیچ سەربازێكی ئەڵمانیا زیانی پێنەگەیشتووە.

پێشتر جۆو بایدن سەرۆكی ئەمەریكا، رایگەیاند، سڤیلەكان لە فڕۆكەخانەی كابووڵ لە ژێر هەڕەشەدان، كە لەلایەن گرووپی تێرۆریستیی داعش، یا گرووپەكانی دیكەوە هێرشیان بكرێتەسەر.

___

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە ڕاهێنەری وەرزشی بژار ڕواندزی دەکات

nusar1

ڕوسیا سزای بەسەر 287 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا سەپاند

nusar1

پەتایەک بەرۆکی جیهان دەگرێت ڤاکسینی نییە

KDC
KDC

FREE
VIEW