KDC

ئەڵمانیا چەندینجار لەلایەن راسیستەکانەوە هێرشکراوەتە سەر پەنابەران

وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا، بە گوێرەی ئامارەکان پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە، کە ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر پەنابەران و ناوەندەکانی پێشوازیکردنیان لەو وڵاتە کەم بوونەتەوە، هەندێ لە هێرشەکانیش بۆ سەر پەنابەران، زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.

ساڵی 2021، ژمارەی ئەو تاوانانەی کە بە هێرشکردنە سەر پەنابەران و ناوەندەکانی پێشوازیکردنیان تۆمار کراون، بە بەراورد ساڵی 2020، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئەمەش لە وەڵامی وەزارەتی نێوخۆی فیدراڵی بۆ فراکسیۆنی چەپی پەرلەمان هات، کە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 1254 تاوانی راسیستە دژە پەنابەرەکان بەرانبەر بە پەنابەران و کەمپەکانیان تۆمارکراون، ژمارەی هێرشە تۆمارکراوەکان بە بەراورد بە ژمارەی ئەو هێرشانەی لە ساڵی 2020دا تۆمارکراون، بە چارەکێک کەمیان کردووە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی هەواڵی ئیڤانجلیاڵ بە دەستی گەیشتووە، هێرشەکان بریتین لە هەڕەشەی مردن، سوکایەتی پێکردن، زیانگەیاندن بە موڵک و توندوتیژی، ئەوەش لە وەڵامەکەی وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتەدا هاتووە، کە لە ساڵی 2021دا، 216 تاوانی توندوتیژی بە ئامێرە تەقەمەنییە دروستکراوەکان بەرانبەر پەنابەران ئەنجام دراون و زیانی زۆری گیانی و مادییان لێکەوتووەتەوە.

زۆربەی هێرشەکانی ساڵی 2021 ڕاستەوخۆ پەنابەرانی دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیانی کردووەتە ئامانج، لەو 1184 هێرشەدا نزیکەی 153 کەس برینداربوون.

لە ساڵی 2020دا دەستەڵاتداران 1690 هێرشیان بۆ سەر پەنابەران و شوێنی نیشتەجێبوونیان ڕاگەیاند، لە ساڵی 2019دا نزیکەی 1749 هێرش ئەنجام دراون، ژمارەی هێرشەکان لە ساڵی 2016دا گەیشتە نزیکەی 3500 هێرش، وە ساڵی 2014دا، بۆ یەکەمجار تاوانی پێشێلکاری بەرانبەر بە پەنابەران تۆمار کراون.

___

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند ئەفسەرێکی سوپای ئێراق بە تاوانی فرۆشتنی چەک دەرچووە

nusar1

کەنەدا:ڕەوەندی کوردستانی ئێوارە خوانێک ئامادەدەکەن

nusar1

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە شەهیدبوونی غەزاڵ مەولان

nusar1