KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تالیبان دەکات ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت

ڕۆژی دووشممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی پەسەند کرد ،کە داوای لە تاڵیبان کرد ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت سەبارەت بۆ ئەو ئەفغانانەی دەیانەوێت وڵات بەجێبهێڵن ،بەڵام بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەداوای دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە ئەفغانستان کە لەلایەن فەرەنساو بەریتانیاوە پێشنیار کرابوو هیچی لەبارەوەیەوە ڕانەگەیاند

لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشدا 13 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیان بە بڕیارەکەی ئەمریکا دا، لە کاتێکدا چین و ڕوسیا دەنگیان بەڕیارەکە نەدا

لە بڕیارەکەدا هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایش “پێشبینی دەکات،تاڵیبان هەموو بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، بەتایبەتی سەبارەت بە “ڕۆیشتنی سەلامەتی” و “ڕێکخستن” لە ئەفغانستانەوە بۆ ئەو “هاوڵاتیانی ئەفغانی و بیانییەکان” دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕۆژی سێشەممە

لەلایەکی ترەوە بڕیارەکە ئاماژە بە ناوچەی ئارام یان ناوچەی پارێزراو ناکات کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای کردبوو

ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە پاریس و لەندەن پێشنیاری داوە بە نەتەوە یەکگرتووەکان ، کە “ناوچەی ئارام” لە کابول لەژێر سەرپرشتیاری نەتەوەیەکگرتووەکا ن دابمەزرێنن ،بۆ ئەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بەردەوامبێت.

___

ئەڵمانیا: بەرپرسی ئۆفیسی ژنان بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد

nusar1

ئەمەریکا و بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی بەکارهێنانی چەکی کیمییای لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا دەکەن

nusar1

تورکیا چالاکوانێکی سیاسی کوردی رادەستی ئێران کردۆتەوە

nusar1