KDC

ئیتڵاعات زیندانییەکی کورد دەکوژن

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار، کە نزیکەی دوو مانگ پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یاسر مەنگوڕی، هاووڵاتی دەستگیرکراوی خەڵکی پیرانشار، کە نزیکەی دوو مانگ پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا دەستگیرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتڵاعاتدا گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ماڵباتی کوردە کوژراوە، ئەوەی باسکردووە،، کە هێزەکانی ئیتڵاعات گوتوویانە، کە ناوبراو لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانیان کوژراوە.

یاسر مەنگوڕی شەوی شەممە رێککەوتی 17ی جولای 2021، کاتێ لە ماڵەکەی خۆی چووەتە دەرەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات دەستگیرکراوە و، بۆ یەکێ لە گرتووخانەکانی ئیتڵاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.

یاسر مەنگوڕی کوڕی مستەفا، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و، لە مافی دابنکردنی پارێزەریش بێبەش کراوە.

بە پێی ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٧ هەتا سێپتامبری ٢٠٢١ لانیکەم ٢٣ بەندکراوی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ١٥ کەسیان بەندکراوی سیاسی بوون.

___

هەولێر: شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

nusar1

7کۆچبەر پێش گەیشتنیان بە ئیتالیا گیانیان لەدەستدا

nusar1

واتساپی نوێ سودێکی ئەرێنی و نەرێنییە لە هەمانکاتدا

nusar1