KDC

فەڕەنسا سەرکردەیەکی باڵای داعش دەکوژێت

سەرۆكۆماری فەڕەنسا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، دەڵێ، سەركردەیەکی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە بیابانی گەورە، کوشتووە.

ئیمانوێل ماكرۆن، رایگەیاند، ئەبو وەلید سەحراوی، سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە بیابانی گەورە کوشتووە و، بە دەستكەوتێكی گەورەشی ناو دەبات.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا، فلۆرانس پارلی، لە رێگەی تویتەرەوە رایگەیاند، كەسی ژمارە یەكی داعش لە ناوچەی كەنار، لەلایەن ھێزەكانیان، كە سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی بارخان دەكەن، كوژراوە و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمە لە ئەنجامی كارێكی دوورودرێژ بەدی هاتووە.

ئەو رێكخراوەی كە بە دەوڵەتی ئیسلامیی لە بیابانی گەورە (EIGS) ناسراوە و عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی سەركردایەتی دەكرد، بە بەرپرس لە ھێرشی سەر ناوچە سنوورییەكانی نێوان مالی، نیجەر و بوركینا فاسۆ دادەنرێت.

___

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی ٣٤ ساڵ تێپەڕین بەسەر تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر قاسملوو

nusar1

حیزبی دیموکرات، زانیارى لەبارەى درۆنە هێرشبەرەکانى ئێران ئاشکرا دەکات

KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا دیبلۆماتکارانی ڕوسیا دەردەکەن

nusar1