KDC

هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە 22ی 9ی 2021، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، لە شاری دیواندەرە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی لوقمان قەیسەری تەمەن 28 ساڵ دەستگیرکردووە.

شایانی باسە، لوقمان قەیسەری بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازاراوەتەوە و، هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەسەر ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو، هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و چارەنووسی دیار نییە.

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی نەوەیەکی بەدرخانییەکان دەکات

KDC

ئەمڕۆ لە مێژوودا رژێمی پاشایەتی لە عێراق نەما

KDC