KDC

خانمە چالاکوانێکی کورد دەستگیر دەکرێت

چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە ساڵی رابردووش دەستگیرکرابوو، جارێکی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021، خەدیجە مەهدی پوور، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری ئەیوانی غەرب و، دانیشتووی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی دیار نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە خەدیجە مەهدی پوور، ڕۆژی شەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2020یش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرابوو و، دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.

___

هێڵی ئاسمانی تورکیا گەشتەکانی لەگەڵ ئیسرائیل زۆرتر دەکات

nusar1

ڕێکخراوە ناحکوومییەکان: گۆڕینی ناوی فەیسبووک هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە ئابڕووچوونەکانی

KDC

هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عەلی قازی کرد

nusar1