KDC

ڕێکخراوە ناحکوومییەکان: گۆڕینی ناوی فەیسبووک هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە ئابڕووچوونەکانی

ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیان بەوە تۆمەتبار کرد، کە بە مەبەستی لادانی ڕای گشتی لەو کێشە و ئابڕووچوونە زۆرەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بە ڕاگەیاندنی پێشنیارێک بۆ گۆڕینی ناوەکەی دەیدەن.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ڤێرجەوە بڵاو کراوەتەوە، فەیسبووک کە تۆڕەکەی ئینستاگرام و واتساپ و مێسنجەر دەگرێتەوە، پلانیان هەیە کۆمپانیایەکی دایک بە ناوێکی نوێ درووست بکەن.

بیندیکت ئیڤانس، شیکەرەوەی تەکنەلۆجیای سەربەخۆ، لە تویتەر نووسیویەتی: “ئەگەر تۆ ناوێکی نوێ لەسەر بەرهەمێک درووست بکەیت، کە چیدی سەرکەوتن نییە، خەڵک بە خێرایی تێدەگەن کە مارکە نوێیەکە هەمان کێشەی هەیە”.

گوتیشی: “دەکرێت ڕێگایەکی باشتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە هەڵبگیرێت و، دواتر مارکێکی نوێ دەست پێبکرێت، کە ڕەنگدانەوەی بەرهەمی نوێ بێت”.

جێگەی باسە فەیسبووک ڕەتی کردەوە وەڵامی پرسیارەکانی AFP بداتەوە بۆ لێدوان

___

سبەی یۆرۆی2020ە

KDC

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٢٤ )

KDC

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1