KDC

کوردێکی نەغەدە سزا دەدرێت

کوردێکی خەڵکی نەغەدە، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی هاوینی ئەمساڵی ئەو شارە، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کوردێکی خەڵکی نەغەدە، بە ناوی محەمەد تاهیر حسێن پوور، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای 15 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە، ئەویش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی و، هەروەها بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵی شاری نەغەدە، کە دوای کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هاتە ئاراوە.

محەمەد تاهیر حوسێن پوور تەمەن 30 ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئۆگەستی 2021 لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای ئورمیە دەستگیرکراوە.

___

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانەوە

Harmn

کورتە باسێکی دامەزراندن و رووخاندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد

KDC

بەدەیان وڵات و ڕێکخراو بەڵێنی پارێزگاری و باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەدەن 

KDC