KDC

چالاکوانێکی کورد سزا دەدرێت

چالاکوانێکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی شاری بانه، لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە بێ بەشداری خۆی، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیبراهیم شوریانی، ناسراو بە شۆڕش، یەکێ لە چالاکوانی بواری ڕاگەیاندنی شاری بانە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی وێنە و نووسراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سزای 7 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

شایانی باسە، ناوبراو 20 ڕۆژ مۆڵەتی هەیە، کە تانە لەو بڕیارەی دادگای سەقز بدا

___

بارەگای بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد کاکەمەمی دەکات

KDC

سودان : کودەتایەکی سەربازی شکستی هێنا

KDC

بەریتانیا: پشتیوانی لە وەڵامەکەی ناتۆ و هاوپەیمانەکان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW