KDC

ئیتڵاعات بەساڵاچوویەکی کورد دەستگیر دەکات

کوردێکی بە ساڵاچووی خەڵکی شنۆ، دوای بانگکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2021، هاووڵاتییەکی خەڵکی بابخاڵاوێی شنۆ، بە ناوی عەبدوڵڵا شادابی تەمەن 66 ساڵ، دوای بانگکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستگیر دەکرێت.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستگیرکران و، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا شاداب، نەزانراوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە بە ساڵاچووە نەخۆشیی دڵی هەیە.

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری درووزەکان کۆبووەوە

nusar1

کرێکارێکی مەهاباد گیان لەدەست دەدا

KDC

کچە کوردێکی دانیشووی سنە سزا دەدرێت

nusar1