KDC

کچە کوردێکی دانیشووی سنە سزا دەدرێت

کچە کوردێکی خەڵکی کامێران و دانیشتووی سنە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی لاوی خەڵکی کامێران و دانیشتووی سنە، بە ناوی ئەژین ڕەحمانی 20 ساڵ، لەلایەن لقی 102ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری بانە، بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی محەممەد جەعفەری، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو سزایە لەلایەن لقی 9ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە پشتڕاست کراوەتەوە و بۆ ماوەی ساڵێک هەڵپەسێردراوە.

ئەژین ڕەحمانی لە مانگی ڕێبەندانی پارساڵەوە، بۆ ماوەی 8 مانگ ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و، ڕەزبەری ئەمساڵ دوای جیابوونەوە لەو حیزبە، گەڕاوەتەوە و لە سنووری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە، کە دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو

___

کچە کوردێکی تەمەن 18 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

Harmn

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: هێزەکانی لۆگانسک تەواوی سنوری ئیداریان کۆنتڕۆڵ کردووە

Harmn

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن سوپاسنامەیە بڵاو دەکاتەوە

Harmn