KDC

نرخی نەوت بۆ 92 دۆلار بەرزبووەوە


ئەمڕۆ هەینی جارێکی تر نرخی نەوت لە بازارەکانی هەڵکشانێکی تری بەخۆوەبینی ، بەرەبایەنی ئەمڕۆ بە92 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە ،کەلە ساڵی 2014 نرخی نەوت بەم نرخەی ئێستا نەگەیشتووە
سایتی ئاڕتی بڵاوکردەوە کە نەوتی خاوی خۆرئاوای تەکساس لەسەدا 1.27 دۆلار بەرزبووەوە بە 91.42 دۆلار بۆهەر بەرمیلێک فرۆشراوە ،هەروەها نەوتی خاوی برێنت لەسەدا 1,21 بەرزبووەوە،بە 92,21دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشراوە
جێی باسە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ڕێکارەکانی پەتایی کۆرۆنا خواستی زۆری وڵاتان هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی نەوت لە بازارەکانی جیهان ،بەپێی شیکارییەکانی شارەزایانی ئابووری بەرزبوونەوەی نەوت بەردەوام دەبێت ڕەنگە تا شەش مانگی سەرەتایی ئەم ساڵ100دۆلار تێپەرنێت.

سۆران حەسەن

___

کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا

nusar1

ئێران کوردێک بە 10 ساڵ زیندانی سزا دەدا

nusar1

بەریتانیا ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ فینلەندو سوید واژۆ دەکات

nusar1