KDC

بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نێوەندی چاکسازی منداڵانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە

خۆبەڕێوەبەریی بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، نێوەندێکی ئاوەدانکردنەوە و ڕاهێنانی منداڵانی داعشی لە باکووری لە شاری حەسەکەی ڕۆژاوای کوردستان کردەوە.

نێوەندەکە ئامانجی چاککردنەوە و ڕاهێنانی منداڵانی داعشە و دوورخستنەوەیانە لە ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ڕادیکاڵی، سەنتەری ئاوەدانکردنەوە نزیکەی 50 منداڵی هەیە کە تەمەنیان لە نێوان دوو بۆ دوازدە ساڵدایە و پێکهاتوون لە ڕەگەزە بیانییەکان و عەرەبەکان.

بروین عەلی، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەوان ئەو سەنتەرەیان کردەوە بۆ هێشتنەوەی ئەو منداڵانەی داعش، کە لە بیری ئیسلامی دەمارگیرانە گەورە بوون، بۆ ئەوەی پەروەردەی گونجاوی دوور لە بیری داعشیان فێر بکەن.

عەلی داوای لە سەرجەمی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ یارمەتیدانی سەنتەرەکە، بۆ بەردەوامبوون لە پەروەردەکردنی تەواوی منداڵانی داعش.

نێوەندە نوێیەکە دەکەوێتە شاری حەسەکە، لەسەر ڕێگای ئەلهۆڵ و لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دژ بە داعش پشتگیری دەکرێت.

___

ئەمەریکا: نیگەرانین لە هەندێ دەوڵەت کە خراپ مامەڵە لەگەڵ پەنابەران دەکەن

KDC

دەستەكا دەمكی بۆ فیدراسونا نڤێسەرين كوردستانی ل ئەمریكا و کەنەدا ھات راگەھاندن

Harmn

چین دوو ڤاکسینی نوێ بەرهەم دەهێنێت

Harmn