KDC

پۆلیسی بەریتانیا: تەقینەوەی تەکسییەکەی لیڤەرپوڵ تیرۆریستی بووە

پۆلیسی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند کە تەکسیەک لە لیڤەرپوڵی باکوری ئینگلتەرا ڕۆژی یەکشەممە تەقییەوە، ڕووداوێکی تیرۆریستی بووە، بەڵام هێشتا پاڵنەرەکانی ڕوون نییە.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، کە تەقینەوەکە بەهۆی تەقەمەنییەوە بووە و سەرنشینێک لەو تەقینەوەیەدا کوژراوە، گوتیشی: پێیانوایە ناسنامەی ئەو سەرنشینە دەزانن، بەڵام ناتوانن ئاشکرای بکەن.

ڕۆس جاکسۆن، لە پۆلیسی دژە تیرۆر گوتی: “هەرچەندە هێشتا پاڵێوگەی ئەم ڕووداوە تێنەگەیشتووە، بەڵام بە گوێرەی هەموو هەلومەرجێکی ڕووداوەکە، تەقینەوەکە وەک ڕووداوێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە و، پۆلیسی دژە تیرۆر بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە.

ڕۆژی یەکشەممە پۆلیسی بەریتانیا سێ کەسی بە یاسای تیرۆ دەستبەسەرکرد، دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلێک لە دەرەوەی نەخۆشخانەی لیڤەرپوڵ تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

پۆلیسی دژە تیرۆر گوتی سێ کەس لە نێوان تەمەنی 21 تا 29 ساڵیدا لە ناوچەی کینسینگتۆن دەستبەسەرکراون، بەپێی بەندەکانی یاسای تیرۆر.

___

پوتین: هاوکاری چین دەکەین بۆ دروستکردنی چەکی تەکنەلۆجیایی بەرز

Harmn

ڕوسیا هەڕەشەی لەناوبردنی هەموو وڵاتانی ناتۆ لە 30 خولەکدا دەکات

Harmn

چالاکیەکانی مانگی 04 ی ساڵی 2023 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC