KDC

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئێران دەکات

ئێران وادەی سەردانی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان (ڕافایل گرۆسی) ی بۆ تاران ئاشکرا کرد.

بەهرۆز کەمالۆنی گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەفتەی دابێت سەردانی ئێران دەکات، بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، کەماڵەندی لە میدیاکانی فەرمی ئێرانەوە رایگەیندووە، “گرۆسی ڕۆژی دووشەممە دەگاتە تاران”.

سەردانەکەی گرۆسی لە کاتێکدا دێت، کە تاران و زلهێزانی جیهان، ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی ساڵی 2015، لە زاری ئاژانسی هەواڵی فارس-ی نیمچە فەرمی ئێرانەوە، کەمالەندی بڵاویکردەوە: “گرۆسی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (22ی تشرینی دووەم) دەگاتە تاران و، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و، حوسێن ئەمیر کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیبزادە، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، تاران بانگهێشتی گۆسی کردووە سەردانی بکات و “چاوەڕێی وەڵامەکەی دەکات”.

___

ڕۆژی جیهانی دایک و ئەرکەکانمان

Harmn

ئۆرشەلیم پۆست:ئەردۆگان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەرئیسرائیل دەکات

Harmn

ساڵيادى داگيركردنى كوه‌يت له‌لايه‌ن رژێمی پێشووی عێراق

KDC