KDC

ئیسرائیل ئێران بەهێرش بۆ سەر ئامانجە دەریاییەکانی تۆمەتبار دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسرائیل، ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد، کە هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە دەریاییەکانی لە بنکەکانی دوورگەکانی شەشبەر و قەشم، ئەو شوێنانەش بۆ هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهاتوون.

بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە میانەی لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا و لە کۆنفرانسێکی ئەمنیدا، کە لە لایەن زانکۆی ڕیچمان لە تەلئەڤیڤ میوانداری کرا، ئێرانی بە هێرشەکانی سەریان تاوانبار کرد.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، نەفتالی بنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جەختی لەوەکردەوە کە ئیسرائیل لایەنێک نییە و نەبەستراوە بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، پێگەیشی لەسەر نەگۆڕاوە.

بینێت، لە گوتارێکدا لە کۆنگرەی سیاسەتی و ئاسایشی زانکۆی ڕیچمان، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر توندکردنی ڕێککەوتننامەی ناوەکیش هەبێت، ئەوان لایەنێک نین و پێوەی پابەند نابن و، بۆچوونی ئەوان لەسەر ڕێککەوتنی ناوەکی نەگۆڕاوە.

___

ئەستەمبول:هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکات

nusar1

ئێران: دوای بریندارکردنی هاووڵاتییەکی کورد دەستگیکرد دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

KDC

ئەڵمانیا رێپێدانی هێڵی گازی نۆرد ستریم دووی ڕووسیای هەڵپەسارد 

KDC