KDC

ئەڵمانیا رێپێدانی هێڵی گازی نۆرد ستریم دووی ڕووسیای هەڵپەسارد 

ئەڵمانیا پەسەندکردنی بۆری گازی نۆرد ستریم دووی وەستاند، ئەوەش دوای کردەوەکانی مۆسکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ئۆلاف شولز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین رایگەیاند لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەدا، پێویستە دووبارە لە دۆخەکە بکۆڵینەوە سەبارەت بە نۆرد ستریم 2، وە هەنگاوێکی ئیداری پێویستە بۆ وەستاندنی پەسەندکردنی بۆرییەکە.

هێڵی بۆڕی 750 میل لە مانگی ئەیلول تەواو بوو، بەڵام هێشتا نەگەشتۆتە کۆتایی و بریاری کاری لە رێکخەرانی ئەڵمانی وەرنەگرتووە، بەبێ ئەمە، گازی سرووشتی ناتوانێت لە هێڵی بۆری بالتیکەوە لە ڕووسیاوە بۆ ئەڵمانیا بپەڕێتەوە، ئەمەریکا و شانشینی یەکگرتوو و ئۆکرانیا و چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا، لە ساڵی 2015ەوە دژی بۆرییەکە بوون و، هۆشدارییاندا بەوەی، کە پڕۆژەکە کاریگەری مۆسکۆ لە ئەوروپا زیاتر دەکات.

جێی باسە، نۆرد ستریم 2 دەتوانێت 55 بلیۆن مەتر سێجا گاز لە ساڵێکدا بەرهەم بهێنێت.

___

ناوەندی برۆکسل لەگەڵ نوێنەری کەنیسەکانی ئەورووپا کۆبووەوە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا سیمینارێک ساز دەکات

KDC

بۆچوونی (دیار ملا محمد امین) لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC