KDC

نۆیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی کوردستان لە کۆپنهاگن بەرز راگیرا

فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-دانمارک، بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، رێوڕەسمێکیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بەڕێوە برد.

 

ڕۆژی ٢٦ی٩ی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل، وەلید ئاکرەیی بەرپرسی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-دانمارك، مەم دۆگیلا بەرپرسی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی و ژمارەیەک لە نوێنەران و کەسایەتییە کوردەکان، رێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی نۆیەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەڕێوە چوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-دانمارک بەڕێوەیان برد، ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد، کە ئەوان وەک کۆنفیدراسیۆن، دەبێ لەپێناو مافەڕەواکانی کورد و کوردستان تێبکۆشن.

___

فەرەنسا و بەریتانیا 157 کۆچبەریان لە نۆکەندی ئینگلیز رزگارکرد

Karzan

ئەمەریکا پۆشاکی خۆپاراستن لە گازی ژەهراوی بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەدەکات

Harmn

گومان لە بانکێکی سویدی دەکرێت,کە 100ملیۆن یۆرۆی بۆ وەزیرێکی ڕووسی سپی کردبێتەوە

Harmn