KDC

ئەمەریکا داوای دەرکردنی سیخورێکی هەواڵگری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

ئەمەریکا داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە ،کە کارمەندێکی ڕوسیا لە نەتەوەیەگرتووەکان وەک سیخور یاریدەدەری هەواڵگری ڕوسیا کاردەکات و ،سودی لە مانەوەی نیشتەجێبوونی دپلۆماسی وەرگرتووە پێویستە دەربکرێت

لەمبارەوە وتەبێژی شاندی دیپلۆماسی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ،کە ئەمەریکا داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە ،بەدەرکردنی کارمەندێکی ڕوسی ،کە وەک یاریدەر و هاوکاری بۆ دەزگایی هەواڵگری ڕوسیا کاردەکات وسودی لە پێگەیی خۆی و مانەوەی نیشتەجێبوون وەرگرتووە
سایتی سکانیوز بڵاوکردەوە ،کە ستیڤان دوگاریک وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لە داوایەکی ئەمەریکا لە بارەوە کردەوە ،بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان بدات ،هەروەها رەتیکردەوە لە بارەی کەسایەتی کارمەندی ناوبراو هیچ شتێک ئاشکرابکات ،کە لە بەشی ئۆفیسی ئەنتۆنیۆ گۆتریش سکرتێکری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کاردەکات

سۆران حەسەن

___

ئێران سزای چالاکوانێکی کورد دەدا

KDC

تورکیا: حەوت کۆچبەر لە دەریایی ئیجەدا خنکان

Harmn

مەغریب :- دۆزینەوەی کۆنترین ئاسەواری خشڵی وزێر

KDC