KDC

سەدر: هیچ شوێنێک لە ئێراقدا بۆ میلیشیاکان نییە

سەدر ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، هیچ شوێنێک لە ئێراقدا بۆ میلیشیاکان نییە و، هەمووان پشتگیری سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکەن.

سەدر لە راگەیەندراوێکدا گوتی: ئەمڕۆ هیچ شوێنێک نییە بۆ تایفەگەری و ئیتنیکی نییە، بەڵکو حکومەتێکی زۆرینە نەتەوەییە، کە تێیدا شیعە بەرگری لە مافی کەمینە و سوننە و کورد دەکات و، کورد بەرگری لە مافی کەمینە و سوننە و شیعە دەکات و، سوننەکانیش بەرگری لە مافی کەمینە و شیعە و کورد دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەمڕۆ هیچ شوێنێک نییە بۆ گەندەڵی و هەموو کۆمەڵگاکان چاکسازی دەکەن، ئەمڕۆ هیچ شوێنێک نییە بۆ میلیشیاکان و، هەموو کەسێک پشتگیری سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکات و، یاساش بە دادوەرییەکی ڕاستگۆیی ئێراق لە سەرەوەی یاسا دەبێت.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر، بە واژۆیەکی کۆتایی بە لێدوانەکەی هێنا و خۆی بە موقتەدا سەدری هاووڵاتی ئێراقی وێناکرد.

___

لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی کوردێک سزا دەدرێت 

KDC

ئێران موشەکی بالیستکی و کرۆزی لەکەنداو تاقیکردەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کۆبونەوە

nusar1