KDC

لە بازەڕەکانی جیهان نرخی نەوت بەرزبووە ،87 دۆلاری تێپەڕاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان گەیشتە لوتکە ،کە حەوت ساڵ نرخی نەوت بە شێوەیە بەرزنەبۆتەوە ،ئەوەش بەهۆی پێشبینی هەڵئاوسانی گەورەی کەمی پێداویستیەکان و وەبەرهێنان و زیادبوونی داواکاری بەهۆی پەتایی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن

نرخی نەوت ئەمرۆ لە بازارەکانی جیهان87,16 دۆلاربووە ,ئەمەش بەرزترین نرخە لە 30 مانگی دەی ساڵی 2014 ەوە
بەپێی هەواڵی سکای نیوز بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 03:30 بەکاتی ئەوروپا ، نرخی نەوت 44 سەنت بەرزبووە و کە دەکاتە لە 0.5 لەسەد ،واتا 86,92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە دواتر 87 دۆلاری تێپەڕاند ،هەروەها نرخی نەوتی سوکی تەکساس گەیشتە84.62 دۆلار

جێی باسە نەوتی خاوی برێنت بۆ ساڵانی 2022 و 2023 و پێشبینی دەکرێت ،لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بگاتە 100 دۆلار

سۆران حەسەن

___

ئیتاڵیا لە بەرامبەر پێشبینی لێشاوی کۆچبەران ،داوای دووبارە دابەشکردنەوەی پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

Harmn

پێنج ئەندامی کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شەرەفی ئەندامێتی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتیان وەرگرت

Harmn

گرووپێکی تورک هەڕەشەی سووتاندنی هاووڵاتییە کوردەکان دەکەن

KDC