KDC

بەریتانیا:پەرلەمانتارێکی موسڵمان ،دەڵێت بەهۆی ئاینەکەیەوە لە پۆستێکی وەزاری دوورخرایەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە نەسرەتی غەنی پەرلەمانتاری بەریتانیا، بەرپرسێکی پەرلەمانی رایگەیاندووە، کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لە پۆستێکی وەزاری دوورخراوەتەوە، لەوانە ئایینی ئیسلام، لە بەرانبەردا دۆمینیک راب، جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، دەڵێ ئەگەر غەنی سکاڵایەکی فەرمی تۆمار بکات، دەبێت لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بکرێت.

دۆمینیک راب جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی، دەرکردنی پەرلەمانتارێکی بەریتانی لە پۆستێکی وەزاری بە هۆی ئاینیەکەیەوە، دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت، ئەگەر سکاڵای فەرمی تۆمار بکات.

نەسرەتی غەنی کە لە مانگی شوباتی 2020 پۆستەکەی وەک وەزیری دەرەوە بۆ گواستنەوە لە دەستدا، ئەمڕۆ یەکشەممە بە ڕۆژنامەی تایمزی ڕاگەیاند، کە بەرپرسێکی دیسپلینی حزبی پەرلەمانی، پێیڕاگەیاندوە کە ئایینی ئیسلام وەک کێشە لە کاتی دەرکردنیدا بەرزکراوەتەوە.

ڕاب بە سکای نیوزی ڕاگەیاند، کە هیچ تەحەمولێک نییە بۆ هیچ جیاکارییەک و هیچ ئیسلامۆفۆبیایەک لە پارتی پارێزگاران، ئەو جۆرە تۆمەتانە، سەبارەت بەو جدییەتانە، پێویستە راپۆرت بدرێت و دواتر لێکۆڵینەوەیەکی گونجاو ئەنجام بدرێت.

___

بزانە ساڵی رابردوو ئێران چەند هاووڵاتی کوردی لە سێدارە داوە

KDC

خولی یانە پاڵەوانەکان ئەوروپا

nusar1

دادگای ئەورووپا ڕۆژانە پۆڵەندای بە زیاتر لە 1 ملیۆن ئۆیرۆ سزادەدات

KDC
KDC

FREE
VIEW