KDC

سوید:ئەو پەنابەرانەی لە کەمپەکاندا ناژین مافی کارکردنیان پێنادرێت

وەزیری کۆچی سوید ئەندێرس یگێمان، دەڵێ، کە حکوومەت دەیەوێت یاساکان بەرانبەر پەنابەران توندتر بکاتەوە، هەر پەنابەرێک لە کەمپدا نەژی، بۆی نییە کار بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی رادیۆی سوید، وەزیری کۆچی ئەو وڵاتە، راگەیاند، پێشنیار دەکەن ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن، دەبێت لە کەمپەکانی دەزگای کۆچ بژین، یا شوێنێک کە دەزگاکانی کۆچ دیارییانکردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت مافی کارکردنی هەبێت.

بە گوێرەی پێشنیارە نوێکە، هەر پەنابەرێک لە نێو کەمپدا نەبێ، لە ماڵی کەسێکی، یا شوێنێکی دیکەی بۆ خۆی دابین کردبێت، ئیدی مافی کارکردنی نادرێتێ، بەڵکو مافی کارکردن تەنیا بەو پەنابەرانە دەدرێ، کە لە نێو کەمپی پەنابەراندان، یا ئەو شوێنانەی دەزگاکانی کۆچ بۆیانی دیاری کردوون و تێیدا دەژین.

___

هەلێک بۆ لاوان و قوتابیانی کوردستان دەتوانن لە خولێکی ڕاهێنان لە هۆڵندا بەشداری بکەن

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

ئەحمەد کایا رۆحێکی یاخی

KDC