KDC

وەزارەتی تەندروستی عێراق:دۆخی تووشبوونی بە کۆرۆنا گەیشتووە بەلوتکە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌ ژێر كۆنترۆڵدایه‌، به‌ڵام دۆخی تووشبوونی به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ به‌ لوتكه‌.

ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند: له‌ ڕووی ئاماده‌كاری پزیشكی و پێداویستیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان بۆ گونجان له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی توشبوان تا ئێستا بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ ژه‌می دووه‌میان وه‌رگرتوه‌.

هاوكات ریاز عه‌بدولئه‌میر له‌ لێدوانێكی دیكه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند” ئاستی تووشبوونی ڕۆژانه‌ به‌ كۆرۆنا به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ هه‌شت هه‌زار كه‌س، به‌و پێیه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ لوتكه‌ی شه‌پۆله‌كه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد كه‌ گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن سوتكترین جۆره‌كانی كۆرۆنایه‌، به‌ڵام له‌ ڕووی بڵاو بوونه‌وه‌وه‌ خێراترینه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ته‌نها له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بۆری هه‌ناسه‌دا ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ تووشبوانی ئۆمیكرن به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌شیان ده‌گرێته‌وه‌ و حاڵه‌ته‌كانیان جیاوازه‌.

___

ئەمەریکا: شفا بارزانی لەگەڵ کلدانییەکانی شاری دیترۆیت چەند دیدارێکی سازکرد

Harmn

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دوو ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووە

Harmn

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

Harmn