KDC

سودی هەنگوین

ھەنگوین ئەو خۆراکە سروشتیەی کە ھەنگ لە شیلەی گوڵەوە بەرھەمی دەھێنێت سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە ، بەھۆی بوونی پێکھاتەی دژە ئۆکسێنەر لەپێکھاتەی ھەنگویندا وەک حۆراکێکی تایبەت بۆ مرۆڤ دادەنرێت ، لەڕێی ئەم بابەتەوە چەند سوود و بایەخێکی تەندروستی ئەم خۆراکە بۆ جەستەی مرۆڤ ئاشکرا دەکەین .

١-یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم خۆراکە ئەوەیە چارەسەرە بۆ کۆکە و ھەوکردن قوڕگ .

٢-توانایەکی باشی ھەیە لە چارەسەری برینی سەر پێست چونکە وا لە پێست دەکات خانەی نوێ دروست بکات و بەمەش برینی سەر پێست زوو چارەسەر دەبێت .

٣- چارەسەری ھەوکردنی گەدە و برینی ناو گەدە دەکات (Gastritis) و بەرەنگاری بەکتریای (Helecobacter pylori) دەکات کە ھۆکارە بۆ دروست بوونی برینی ناو گەدە .

٤-ئازار شکێنێکی باشە بۆ جەستە و کاریگەریە خراپەکانی دەرمانی (Indomethaci) دژە ھەوکردن لە جەستەدا ناھێڵێت و لای دەبات.

٥- ئەو برینانەی ناو گەدە چارەسەر دەکات کە بۆی خواردنەوەی مەی (کھول)ەوە دروست دەبێت .

٦- ووزە و توانا بە جەستە دەبەخشێت و وادەکات مرۆڤ لەماوی ڕۆژەکەدا چالاک بێت .

٧-تێکەڵەی ھەنگوین و چەند دەنکێک لە ڕەشکە تێکەڵاو بکرێت و ڕۆژانە کەوچکێک بۆ دوو کەوچک لەم تێکەڵەیە بخورێت وادەکات بەرگری جەستە بەھێز ببێت و چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی کێشە و نەخۆشی جگەریان ھەیە .

٨- سەرچاوەەیکی باشی کاربۆھیدراتە ، لەبەر ئەوە بە یەکێک لە خۆراکە باشەکان دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن .

___

ڕوسیا ئامادەکاری هێرشێکی نوێ بۆ سەر شاری کییڤ دەکات

nusar1

کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنووریەکانی هەوراماندا بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران دەکوژرێت

KDC

پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت

KDC
KDC

FREE
VIEW