KDC

دوو کۆڵبەر بریندار دەکرێن و تەندرووستی یەکێکیان ناجێگیرە

بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە 31ی ئۆگەستی 2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و، بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەر بریندار کراون.

ناوی کۆڵبەرەکان بریتین لە بەهمەن کەریم‌ پەنا خەڵکی بانە و ئارمان رەسووڵی خەڵکی شاری بۆکان، بە مەبەستی چارەسەرکردنیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی و باری تەندرووستی بەهمەن کەریم ‌پەناش ناجێگیرە.

___

چوارچێوەی هەماهەنگی ئێراق دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت،پشتیوانی حەشدی شەعبی دەکەن

Harmn

ئەڵمانیا: شاندی باڵای کۆنفیدراسیۆن سەردانی بارەگای پارتێکیان کرد

Harmn

دھۆک : لەگەڵ بەرزبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا , بەستی دەمامک بۆ ھەموو کەسێک ناچارییە

KDC