KDC

باکووری کوردستان، لەسەر پێنەدانی حەقدەستەکەی، زیان بە مامی دەگەیەنێت

له‌ شاری‌ شرنا‌خی‌ باكووری‌ كوردستان، كرێكارێك كه‌ حه‌قده‌ستی پی نەدراوە، زیانی به‌ بۆكسی پێنج بارهه‌ڵگری خاوه‌ن كاره‌كه‌ی گه‌یاند.

كرێكارێك كه‌ له‌ كانێكی خه‌ڵووزی‌ شرنا‌خ كاری کردووە، دوای ئه‌وه‌ی كرێی كاره‌كه‌ی وه‌رناگرێت، به‌ ده‌می زه‌وی هه‌ڵكه‌نه‌ره‌كه‌ی،‌ حه‌فاره‌، زیانی به بۆكسی پێنج بارهه‌ڵگر گه‌یاند.

به‌پێی میدیاكانی‌ توركیا، هاكان، كه‌ شوفێری حه‌فاره‌یه‌‌ له‌ كانێكی خه‌ڵووزی‌ قه‌دپاڵی چیای جودی و كاریكردووه‌، داوای كرێی كاری خۆی له‌ مامی کە خاوەنی کارەکەیە، كردووه‌، به‌ڵام به ‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی خۆی نه‌داوه‌تێ، هاكان، له‌ مامی تووڕه‌بووه‌ و به‌ حه‌فاره‌ زیانی زۆری به‌ بۆكسی پێنج بارهه‌ڵگر گه‌یاندووه.

___

وڵاتانی جی 7هەڕەشە لە ڕووسیا دەکەن

Harmn

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەن

Harmn

ئەڵمانیا :پەنابەرە سورییەکان بۆ سەنتەری دوورە شارەکان دەگوازێتەوە و ئۆکرانییەکانی تێدانیشتەجێ دەکات

Harmn