KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی عومەر ئاغای سالاری دەکات

بە بۆنەی کۆچی دوایی عومەر ئاغای سالاری نیشتیمانپەروەر، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پرسەوسەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکەن، هاوکات جەخت لەوە دەکەنەوە ناوبراو یارمەتیدەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و شۆڕشەکانی کوردستان بووە.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی کۆچی دوایی دوای عومەر ئاغای سالاری کورد پەروەر، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە نیشتیمانپەروەرەکەی دەکەین و هاوخەمیانین، عومەر ئاغای سالاری، تەنیا موڵکی بنەماڵەکەی نەبوو، بەڵکو موڵکی نیشتیمان، کە گەلەکەمان دەیان ساڵە بە جۆرەها شێوە خەبات بۆ مافەکانی دەکات.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەری شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عەشیرەتی میراودەلی ناوچەی پشدەری باشووری کوردستان بوو، عومەر ئاغا یارمەتیدەری هەموو شۆڕشەکانی کوردستان بووە و، بە تایبەت شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، بەرێز مەلا مستەفای بارزانی نەمر، دوو جار لە ناوچەی ئالانی سەردەشت و لە نێوان ساڵەکانی 1963و1967 میوانی بووە.

داواکارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکا و ئارامیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

29ی1ی2022

___

بەهۆی کارەسات و ناکۆکییەکان ساڵی 2021،ئامارێکی مێژووی ئاوارەیی هاوڵاتیان تۆمارکراوە

Harmn

دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارەکەی ترەمپی رەتکردەوە، بەڵام دەرگایەکی نوێی بۆ رەتکردنەوەی مافی هاووڵاتیبوون کردەوە

Karzan

ژیان عومەر جارێکی دیکە خۆی بۆ پەرلەمانی بەرلین بەربژێر دەکاتەوە

Karzan