KDC

دوای پۆڵەندا ،لیتوانیا کامێرای چاودێری لەسە سنوورەکەی لەگەڵ بیلاڕووس دادەنێت

سەرۆکوەزیرانی لیتوانیا پلانی داناوە کامێرای چاودێری بە درێژایی لەسەر سنووری خۆی و بیلاڕووس دابنێت، کە پڕۆژەکە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، ئەوەش زۆر هەرزانترە لە دروستکردنی بەربەستی جەستەیی.

سنوورەکە نزیکەی 680 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و هەروەها دەکەوێتە دەووروبەری خاکی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕۆژهەڵات و، نزیکەی نیوەی ئەو مەودایە لە ئێستادا بە کامێرای چاودێرییەوە ئامادەکراوە و، ئەو هەنگاوەش تەنیا چەند هەفتەیەک دوای دەستپێکردنی پلانی بیلاڕووس بوو بە ڕێگەدان بە کۆچبەرانی ناوچەکانی دیکەی جیهان، بۆ ئەوەی لەوێوە بگەن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

ئەوەش بووە هۆی کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنوورەکانی لیتوانیا و پۆڵەندا، کە کارەساتێکی مرۆیی لێکەوتەوە و، تێیدا ڕێگە لە کۆچبەران گیران لە گەیشتنیان بەرەو ڕۆژئاوا، لەولاشەوە هێزەکانی بیلاڕووسیش ڕێگریان لێدەکردن کە بگەڕێنەوە.

___

دژی هێرشەکانی ئێران، کوردانی نۆرنبێرگ گردبوونەوەیەکیان سازدا

KDC

ئەنیشتاینی بچوک لەتەمەنی 13ساڵیدا ئامادەکارییە بۆ خوێندنی دکتۆراکەی دەکات

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی ڕۆژی کۆمەڵە دەکات

Harmn