KDC

ڕۆبۆتێک وەک کارمەندی شارەوانی ئۆپسالا دادەمەزرێت

رۆبۆتێک وەک کارمەندێکی شارەوانی ئۆپسالای سوید بە مانگانەی 15 هەزار کرۆن دامەزرا، ڕۆبۆتەکە ئەرکی خاوێن کردنەوەی بینای شارەوانییە و هەندێ جاریش بۆ سەرنجڕاکێشان گاڵتە و شۆخی دەکا.

کارمەندە تازەکە بە شێوەیەکی سەرەکی خاوێن کەرەوەیە، بەڵام دەتوانێت قسە لەگەڵ میوانەکان بکا و، کەش و هەوایەکی خۆش درووست بکا، هەروەها دەست بە گریان دەکات، ئەگەر کەسێک بە جۆرێک لە بەردەمیدا بوەستێت و ڕێگری لە تەواوکردنی کارەکەی بکا.

سەرۆکی بەشی خزمەتگوزاری خاوێنکردنەوەی شارەوانی سۆفی، تێدینلیند بە ئێس ڤی تی راگەیاند، لە ئەو کەسانەی هاتوون بۆ ئەوەی سەیری پاککردنەوەی ڕۆبۆتەکە بکەن و گوێی بۆ بگرن، زۆر خۆشحاڵ بوون و، کاردانەوەی ئەرێنی زۆری هەبووە بەسەریاندا.

بەڕێوبەری ئۆپەراسیۆنەکانی گیمێنسام، سوزان ئاڤیگلیۆس، دەڵێ، کە ڕۆبۆتەکە لە سەنگافورە هێنراوە و، شارەوانی ئۆپسالا ڕۆبۆتەکەی بۆ ماوەی ساڵێک بە پێدانی 15 هەزار کرۆن بۆ هەر مانگێک دایمەزراند.

___

ئیتاڵیا: زریانێکی بەھێز و تەرزەیەکی زۆری قەبارە گەورە دەبارێ و زیانی زۆری دەکەوێتەوە

KDC

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەی وەرزشی بۆ منداڵان و گەنجان دەکاتەوە

nusar1

یۆنان : بە تۆمەتی سیخوڕی .. لێکۆڵینەوە لە قاچاخچییەکانی کۆچبەران دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW